داهاتووی ڤیکتۆر یۆکیرێشی سویدی یاریزانی یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە بۆتە جێگای مشتومڕ و تێڕامانێکی زۆر ئەمەش بەهۆی ئەو خواستە زۆرەی لەسەر یاریزانەکە هەیە لە ئەم مێرکاتۆی هاوینە،کە ئێستا یانەی مانچێستەر یونایتدیش هاتۆتە نێو ڕکابەری گرێبەست کردن لەگەڵ ئەو ئەستێرەیە.
بەگوێرەی نوێترین هەواڵی ڕاگەیاندنەکانی ئینگلتەڕا ئێستا مان یونایتد گرێبەستێکی بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە کردوە بەمەستی گواستنەوەی یۆکیرێش بەڵام هەتاکو ئێستا سپۆرتینگ هیچ وەڵامێکی مان یوناتیدی نەداوەتەوە ئەمەش بە لەبەر چاو گرتنی ئەو بۆندانەی بۆ کڕینی یاریزانەکە دێن لەم ماوەیەدا.
یۆکیرێش زۆر نزیک بوو لە ئارسێناڵ بەڵام بەهۆی سوور بوونی سپۆرتینگ لەسەر خاڵەکانی گرێبەستەکە ئارسێناڵ کشایەوە و ئێستاش یاریزانە بە ڕوونی بە ئیدارەی یانەکەی وتووە تەنها دەچێتە ئارسێناڵ ئەمەش لەکاتێکدایە ئارسێناڵ دوای کشانەوەی لەو بۆندە هیچ گفتۆگۆیەکی تری نەکردوە لەگەڵ یانە پرتوگالیەکە.
“سەرکار ڕێبوار”

