zagros news agency

چێڵسی بە گرێبەستێک دەیەوێت هەمووان شۆک بکات

 

لە نوێترین هەواڵی میرکاتۆی هاوینەدا ئەمڕۆ ڕاگەیاندەکانی ئینگلتەڕا باسیان لە هەوڵێکی تری گواستنەوەی یاریزانان کرد لەلایەن یانەی چێڵسیەوە،کە یانە لەندەنیەکە دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت چاڤی سیمۆنسی هۆڵەندی یاریزانی یانەی لایپزیگی ئەڵمانی بگوازێتەوە ڕیزەکانی.

 

بەگوێرەی قسەی سکای سپۆرت بێت چێڵسی دەیەێت زۆر بە وریایی مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە بکات و هەنگاوەنی ئەم گرێبەستە بە وریاییەوە بەرەو پێش ببات هەر بۆیە سەرەتا قسەی لەگەڵ سیمۆنس کردوە تاکو بزانێت یاریزانەکە ئامادەیە یاری بۆ چێڵسی بکات یاخود نا،کە هەتاکو ئێستا یاریزانەکە وەڵامی نەبووە.

 

چێڵسی قورسی ئەم گرێبەستە دەزانێت کاتێک هاوشانی بایرن میونخ و ئارسێناڵ ڕکابەری دەکات بۆ ئیمزا کردنی بۆند لەگەڵ ئەو ئەستێرە تەمەن 22 ساڵە
سیمۆنز هەڵکەوتووی ئەکادیمیای لاماسیای بارسێلۆنایە و لە پاریس سانجێرمان و ئایندهۆڤن یاری کردوە نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەشی سەرووی 100 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

هەوڵی ڕێکخستنەوەی یاسای بودجە دەدرێت

یاسین

دوای كوژرانی ژماره‌یه‌ك فه‌له‌ستینی بۆ ده‌ستكه‌وتنی خۆراك، ئەمەریکا لە ئاسمانەوە یارمەتی هەڵدایه‌ خوارەوە

سەڵاح

بەرێوبەری تیلیگرام دەست بەسەر کرا

یاسین