دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە فەرمی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە میرکاتۆی هاوینە کرایەوە یانەکانی عێراق بە خێرایی کەوتوونەتە ڕکابەری یەکتری لە پێناو گواستنەوەی باشترینەکانی خولەکە بۆ بەهێز کردنی پێکهاتەی تیپەکەیان و یانەی گەرمە ئەمڕۆ گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ ئیمزا کرا.
بەپێی سەرچاوە عێراقی و کوردیەکان بێت هەڵۆ فایەق ئەستێرەی هێڵی بەرگری یانەی هەولێر بەتەواوەتی لەگەڵ گەرمە ڕێککەوتووە و یاریزانە بە گرێبەستێکی سەربەست ڕووی کردۆتە ئەو یانەیە بۆ بەردەوامیدان بە کاروانی وەرزشی و بەدەسهێنانی خەونەکانی.
هەڵۆ فایەقی تەمەن 24 ساڵ لە ساڵی 2020 پەیوەندی بە یانەی هەولێر کرد و لەو یانەیە ئاستێکی سەرنج ڕاکێشی پێشکەش کرد،کە ئەم وەرزە یانەکانی عێراق چاوی تەواویان لەسەر هەڵۆکەی گەرمیان دانابوو لەکۆتاییشدا یانەی گەرمە گرێبەستی لەگەڵ ئیمزا کرد و ڕکابەریەکەی لە هەمووان بردەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

