zagros news agency

ڕیاڵ بێتیس چاوی لە سیبایۆسە و ڕیاڵ مەدریدیش مەرجی قورسی هەیە

 

یانەی ڕیاڵ بێتیس چاوی لە ئیمزا کردنی بۆند لەگەڵ دانی سیبایۆسی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ڕیاڵ مەدرید و دەیەوێت لەم هاوینەدا بە گرێبەستێکی هەمیشەیی ئەو یاریزانە ئیسپانیە بگوازێتەوە ڕیزەکانی بە و مەبەستەش دەستی کردوە بە گفتوگۆ لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید.

 

لەگەڵ هاتنی چابی ئەڵۆنسۆ بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید سیبایۆس هەستی بەوە کرد،کە جێگای لەق دەبێ لە مێرێنگی و یانەکەش لەم دوایە پێی ڕاگەیاندوە یانەیەکی نوێ بۆخۆی بدۆزێتەوە ئێستاش ڕیاڵ بێتیس نزیکترین بژاردەیە لەبەردەم ئەو یاریزانە،بەڵام ڕیاڵ مەدرید داوای نرخێکی بەرز دەکات بۆ دەسبەردار بوون لە سیبایۆس.

 

سەرچاوەکان ئاشکرایان کردوە ڕیاڵ مەدرید داوای 20 ملیۆن یۆرۆ دەکات و بێتیسیش ئامادە نییە ئەو نرخە بدات چونکە پێی وایە زۆر زۆرە و سەرۆکی یانەی ڕیاڵ بێتیس بە ڕاشکاوەنە وتوێتی ئێمە بە هیچ جۆرێک ئامادە نین ئەو پارەیە بدەین بۆ گواستنەوەی سیبایۆس.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مپاپێ هاوکاری ریال مەدرید دەکات بۆ هێنانی بەرگریکارێک

یاسین

دوران : لەگەڵ ڕۆناڵدۆ هەست دەکەم لە یارییەکی فیفادام

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین