ڕافایل لیاو ئەستێرەی پورتوگالی گەشبینییەکی زۆری بە دەستبەکاربوونی ئالێگری وەک ڕاهێنەری نوێی میلان دەربڕی و دووپاتیکردەوە یەکەم سەرنجی لەسەر ڕاهێنەرەکە زۆر ئەرێنی بوو.
لیاو وتی: دڵخۆشم بە هەبوونی ڕاهێنەرێکی بەئەزموون لە میلان، پێشتر نازناوەکانی لێرە بەدەستهێناوە، ئەوەی من پێم خۆشە لێی ئەوەیە کە ڕێگەم پێدەدات بە ئازادی بەهرەکانم دەرببڕم، ئەزموونێکی زۆری هەیە لە بەڕێوەبردنی یانەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئالێگری یاریزانە لاوەکانی خۆشدەوێت، بەردەوام قسەمان لەگەڵ دەکات، دەزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو کەسێکدا بکات، تەنانەت کاتێک هاوار دەکات لەکاتی مەشقەکاندا ئەوە دەکات، چونکە باوەڕی بە تواناکانمان هەیە.
“هەستێکی خۆشم هەیە، قەناعەتم وایە دەتوانێت یارمەتیم بدات وەرزێکی نایابم هەبێت”.

