zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید هەوڵی هەڵوەشانەوەی گرێبەستی بەرگریکارێکی دەدات.

 

لە نوێترین هەواڵی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەوە ئاشکرا بووە،کە یانەکە دەیەوێت بەرگریکارێکی خۆی ڕازی بکات گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و یانەکە بەجێبـهـێـڵـێـت و لەیانەیەکی تر دەست بەکاربێت بۆ کاروانێکی وەرزشی لەگەڵ تیپێکی نوێ.

 

بەپێی زانیاریەکان ئەو بەرگریکارە داڤید ئالابای نەمساویە بەمەبەستی کەم کردنەوەی قورسایەکانی سەر تیپەکە ڕیاڵ مەدرید هەستاوە بەم کارە بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە ئالابا ڕازی نەبووە و وتوێتی تاکو هاوینی داهاتوو دەمێنمەوە،کە گرێبەستی ئالابا لە هاوینی 2026 گرێبەستەکەی تەواو دەبێت و ئەو یاریزانەش دەیەوێت لەم وەرزەدا جێگای خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە بکاتەوە.

 

ئالابا لە ساڵی 2021 بە شێوەیەکی ئازاد لە یانەی بایرن میونخەوە ڕووی کردۆتە ڕیاڵ مەدرید و لەگەڵ ئەو یانەیە 2 چامپیۆنزلیگ و چەند نازناوێکی تری بردۆتەوە ئێستاش لە تەمەنی 33 ساڵیە،کە هۆکاری ئەو گرینگ نەمانەی لە ڕیاڵ مەدرید هەڵکشانی تەمەن و دابەزین ئاست و پێکانەکانیەتی.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

عەبدولقادر شنگالی: نەینەوا مەرەم و هێزا مە یە ل بەغدا

سەڵاح

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 12 زیارەتکار کە لە عێراق بریندار بوون گواسترانەوە ئێران

سەڵاح

ترەمپ و پووتین دوو کاتژمێر تەلەفۆنیان کرد: “ڕووسیا ئامادەی ئاشتییە لەگەڵ ئۆکراینا”

سەڵاح