ڕۆژنامەنووس فابریزیۆ ڕۆمانۆ دووپاتی کردەوە کە یانەی ڕیال مەدرید هیچ پلانێکی نییە بۆ گواستنەوەی ڕۆدری ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا، ڕوونیشی کردەوە کە “دۆخەکە بە تەواوی ئارامە” لەلایەن یانە شاهانەیەکە سەبارەت بەو یاریزانە ئیسپانییە.
ڕۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆدری یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی جیهان، بەردەوامە لە چاکبوونەوە لە پێکانەکەی ئەم دواییە، ئەمەش کاتی دانوستان یان بیرکردنەوە لە گواستنەوەی یاریزانەکە نییە، چ بۆ یاریزانەکە یان بۆ ئیدارەی سیتی.
سەرەڕای سەرسامی ڕیاڵ مەدرید بە تواناکانی ڕۆدری کە ڕۆمانۆ بە لۆژیکی بۆ هەر یانەیەک وەسفی کرد، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئاستە زێڕینەی کە نیشانی دەدات، بەڵام لە ئێستادا یانەکە بەشداری هیچ دانوستانێک نییە.

