zagros news agency

ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕوویدا شایەتی سەخترین شەوی مۆندیال بوو بۆ لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێ،کە لەیارییەکەی بەرامبەر کەیپ ڤێردی لەزۆربەی کاتەکاندا هەڵبژاردەکەی موحتاجی ئەو بوو،ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە لەنەبوونی مێسی تانگۆ دووچاری زۆر کێشە دەبێتەوە.

ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز بڵاویکردۆتەوە ئەرجەنتین کێشەیە هێرشبەری زۆرە،لەکاتێکدا هەڵبژاردەکە خاوەنی دوو هێرشبەری وەکو لاوتارۆ و ئەلڤارێزە،بەڵام تاکو ئێستا هیچ یەکێکیان نەیانتوانیوە گۆڵ تۆمار بکەن لەم مۆندیالە و مێسی بەتەنها خاوەنی 7 گۆڵە،کە ئەمە ئامارێکی گەورەیە بۆ ئەم ئەستێرەیە لەمۆندیالدا.

ئەرجەنتین لە قۆناغی 16ی مۆندیال ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی میسڕ دەبێتەوە لە ڕێککەوتی 7ی7 لە کاتژمێر 7:00ی ئێوارە،بۆ ئەم یارییەش جارێکی دیکە مێسی دەکەوێتە بەردەم هەڵبژاردەیەکی ئەفریقی و چاوەڕوان دەکرێت سەرکەونە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیال مەدرید لە یاری دێربی و مانچستەر سیتی ڕودیگەری لەدەستدا

یاسین

مۆرینیۆ؛ پاشا بریندار بێت مەترسیدارە

یاسین

پرێمەرلیگ.. چێڵسی بە تۆمارکردنی نیو درزەن گۆڵ بردیەوە

یاسین