zagros news agency

لەکۆتاییدا گەلەتەسەڕای گرێبەستە گەورەکەی ڕاگەیاند

 

لە ڕاگەیاندنێکی فەرمیدا یانەی گەلەتەسەڕای گواستنەوەی (ڤیکتۆر ئۆسێمێن)ی نەیجیری ڕاگەیاند و ئیتر لێرە بەدوای ئۆسێمێن بە بۆندێکی 80 ملیۆن یۆرۆیی بۆتە یاریزانی گەلەتەسەڕای بۆ ماوەی دوو ساڵ.

 

گەلەتەسەڕای دەمێکی زۆر بوو وێڵی هێنانی ئەو هێرشبەرە ئەسمەرە بوو،کە ئامادە بوو زۆرێک قوربانی بدات لەپێناوی وە لە کۆتاییدا توانی هەمووان ڕاچڵەکێـنێـت بەو بۆندە و ناپۆلیش یەکێک لە مەرجەکانی فرۆشتنی ئۆسێمێنی بریتیە لە نەفرۆشتنی ئۆسێمێن بە یانەیەکی ئیتاڵی.

 

ئۆسێمێن وەرزی ڕابردوو لەگەڵ گەلەتەسەڕای وەکو ئەستێرەیەک درەوشایەوە و توانی 37 گۆڵ تۆمار بکات،کە بە شێوەی خواستن یاری بۆ ئەو یانەیە دەکرد،لەگەڵ مێرکاتۆی هاوینە هیلالی سعودی بەربەرەکانێی دەکرد بۆ کڕینی بەڵام لە کۆتاییدا گەلەتەسەڕای هەڵبژارد.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لویس دیاز بریاری لە داهاتوی خۆی داوە

یاسین

هەشت یاریزانی مانچستەر یونایتد لە ڕووبەڕووبوونەوەی فێنێرباخچە دادەبڕێن

یاسین

کێشە دەکەوێتە نێوان خۆرخی خیسۆس و یانەی نەسر

یاسین