لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیار وایە لێژنەیەکی فیدرسیۆنی تۆپی پێی کەنداو بگەنە زاخۆی دەلال بەمەبەستی سەردانی کردن و پێداچوونەوە بۆ یاریگای یانەی زاخۆ،کە لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو یانەی زاخۆ بەشداری دەکات.
بەپێی زانیاریەکان لێژنەکە لەلایەن بەڕێوبەران و سەرپەرشتیارانی یانەی زاخۆ پێشوازیان لێدەکرێت،کە بڕیار وایە جاسم ڕومەیحیە لەگەڵ ئەو لێژنەیە لە زۆخۆ بێت و لەگەڵ شاندی یانەی زاخۆ کوببنەوە سەبارەت بە ئامادەکاریەکانی یانەی زاخۆ بۆ میوانداری کردنی ئەو یاریانەی لە یاریگای زاخۆ بەڕێوەدەچێت.
یانەی زاخۆ بە بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو دەکات،کە ئەمساڵ دەبێتە دووەمین وەرزی ئەو پاڵەوانەتیە و وەرزی ڕابردوو یانەی دهۆک لە یەکەم بەڕێوەچووندا توانی ببێتە پاڵەوان و نازناوەکە بەرز بکاتەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

