بەگوێرەی ڕۆژنامەنووس بن جاکۆبس، برۆنۆ فێرناندێزی پورتوگالی بڕیاریداوە لانیکەم بۆ وەرزێکی دیکە لەگەڵ مانچستەر یونایتد بمێنێتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئارەزووی هەریەکە لە هیلال و ئەلنەسر پەرەی سەندووە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ کاپتنەکەی مان یونایتد.
جاکۆبس دووپاتی کردەوە کە ئەلنەسر تەنها پەیوەندی نافەرمی لەگەڵ ئەو یاریزانە هەبووە، بەبێ ئەوەی بچێتە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ مانچستەر یونایتد و گفتوگۆی جدی لەسەر بکرێت.
فێرناندز لایەنە ئارەزووەکانی خۆی ئاشکرا کردووە کە دیارترینیان ئەلنەسر و ئەلهیلال،بەڵامئێستا ئەستێرەکەی مان یوو پێی وایە لە ئۆڵترافۆرد بمێنێتەوە باشترە و سەرکردایەتی یانەکە بکات لە وەرزی داهاتوو.

