سۆن هیۆنگ مین ئەستێرەی یانەی تۆتنهام هۆسپێری ئینگلیزی لەکۆتاییدا بڕیارە قورسەکەیدا و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەمیانی ئامادەکاریەکانی یانەکەی بە چاوی پڕ فرمێسکەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاند،کە پێش دەستپێکی وەرزی نوێ یانەی تۆتنهام بەجێدێـڵـێت و ئەم بڕیارەش قورسترین بڕیاری ژیانی بووە.
سۆن لە 2015لە بایرن لیڤەرکوزنەوە ڕووی کردە تۆتنهام و لەماوەی ئەو 10 ساڵەدا 333 یاری بە درێسی یانەکەی باکووری لەندەن ئەنجامداوە و خاوەنی 127 گۆڵە،کە یەکێکە لە یاریزانە مێژووییەکانی تۆتنهام و وەرزی ڕابردووش سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی یۆرۆپالیگ.
ئێستا سۆنی 33 ساڵ دوای ئەو بڕیارەی دەنگ و باسێکی زۆری لەسەر کۆبۆتەوە سەبارەت بە یانەی داهاتووی،کە دەگوترێت یانەی داهاتووی لۆس ئانجلۆس گالاکسی ئەمریکیە و لەماوەی داهاتوودا یاریزانەکە ڕوو دەکاتە خولی ئەمریکی و ئەوێ دەکاتە کۆتا وێستگەی پیشەگەری.
“سەرکار ڕێبوار”

