zagros news agency

ئیڤەرتۆن بەفەرمی کارەکانی دەست پێکرد بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی مان سیتی

 

هەواڵەکانی ئەمڕۆی ئینگلتەڕا باسیان لە گفتوگۆی نێوان یانەی ئیڤەرتۆن و مانچێستەر سیتی کرد دەربارەی گواستنەوەی ئەستێرەی ئینگلیزی (جاک گریلیش)،کە یاریزانەکە ئێستا تەواو پەراوێز خراوە لەلایەن سیتیزنەوە و زەحمەتە وەرزی داهاتوو دەرفەتی یاری کردنی تەواوی هەبێت.

 

ئیڤەرتۆن هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ گرلیش و لە گفتوگۆکانیشدا جەختیان لەوە کردۆتەوە کۆڵنادەن لە کڕینی ئەو ئەستێرەیە،کە گریلیش دەیەوێت وەرزی بدرەوشێتەوە لەپێناو بەشداری کردن لە جامی جیهانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا.

 

جاک گریلیش لە ساڵی 2021ـەوە بە بۆندێکی زەبەلاحی 115 ملیۆن یۆرۆیی پەیوەندی کردوە بە مان سیتی و لەگەڵ ئەو یانەیە ئاستێکی نایابی پێشکەش کردوە،بەڵام ئەو ماوەیە لەلایە پێپ گواردیۆلاوە تەواو ئیهمال کراوە ئەویش بیر لە ڕۆیشتن دەکاتەوە لە یانەکە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤاندۆڤیسکی داوایەکی لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردوە

یاسین

خولی ئیسپانیا.. ئەتلەتیکۆ مەدرید گۆڵبارانی بەلەد وەلید کردوو بە پێش ریال کەوت

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی شکستی بە ئاتلانتا هێنا

یاسین