لەو ڕۆژەدا فرێنکی دی یۆنگ یاریزانی هۆڵەندی یانەی بەرشەلۆنە لەلایەن بەشێک لە هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنەوە رەخنەی لێگیرا لەبەر ئەوەی بە درێسی ژمارە ٢١ لە نمایشە تەقلیدییەکەدا دەرکەوت و لەگەل چارەنووسی لێنگلێتیش هاوشێوە بوو.
لەو کاتەدا ئایندەی دی یۆنگ لەگەڵ یانەکە نادیارە، سەرەڕای ئەوەی ئۆفەری ڕۆیشتنی پێگەیشت، بەڵام ڕەتیکردەوە بەرشەلۆنە جێبهێڵێت و سورە لەسەر بریارەکەی کە لە یانەکە بمێنێتەوە.
بەشێک لە هاندەران ڕەخنەیان لێگرت بەهۆی ئاستە ناتەباییەکانیەوە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە یەکێکە لە یاریزانە زۆرترین مووچەکانی تیپەکە. بەڵام دوای ساڵێکی تەواو گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەردا هاتووە.

