ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی دووپاتی کردەوە کە بەرشەلۆنە بڕیاریداوە پرسی هەڵبژاردنی کاپتنی تیپەکان بۆ ئەم وەرزە دابخات، دوای چارەسەرکردنی کێشەی تێر شتێگن کاپتن و گەڕاندنەوەی بۆ کاپتنی بەم بڕیارە کاپتنی یانەی بەرشەلۆنە وەک خۆی ماوەتەوە بەبێ دەنگدانی نوێ.
تێر ستیگن وەک کاپتنی یەکەمی تیپەکە دەمێنێتەوە سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەیەکی نادیار بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتەوە و هەفتەی ڕابردوو لە بۆردۆ نەشتەرگەری بۆ کرا.
ڕۆناڵد ئاراوخۆ تا ئێستاش جێگری کاپتنی تیپەکە ماوە، ڕۆڵەکەی لە دوای ڕۆیشتنی ئینیگۆ مارتینێز زیاتر بووە لە هێڵی بەرگری هەرچەندە بەشداریکردنی وەک یاریزانێکی سەرەکی تا ئێستا ڕوون نییە.
ڕافینا لە کاتی یارییەکاندا بەردەوامە لە بەستنی شارەی کاپتنی و ڕەنگە وەرزی داهاتوو لە زۆربەی کاتەکاندا ئەو ئەستێرەیە وەکو کاپتنی یانە کەتەلۆنیەکە ببینیدرێت.

