ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، مارک کاسادۆی یاریزانی لاو کە لە ساڵی 2016ەوە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە هەیە، پێشبینی ژیانی وەرزشی دوور لە یانە کەتەلۆنییەکە ناکات.
کاسادۆ دووپاتیکردەوە کە لە ئێستادا سەرنجی لەسەر سەلماندنی بەهای خۆیەتی لەگەڵ تیپی یەکەم، سەرەڕای ڕکابەرییە توندەکانی هێڵی ناوەڕاست و ئامادەبوونی یاریزانی بەئەزموون.
لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ناوەکەی بە دەنگۆی ئەگەری گواستنەوەی یاریزانەکە بڵاوبووەوە، بەڵام یاریزانەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەواڵانە سەرقاڵی ناکەن و سەرنجی لەسەر وەرگرتنی چانسی یاریکردنی بۆ بەرشەلۆنە.
ئاماژەی بەوەشکرد تەنها چاوی لە دەرفەتێکی نوێی یاری کردنە لە بارسێلۆنا و دەیەوێت وەرزی داهاتوو ببێتە یەکێک لە ناوە دیارەکانی پێکهاتەی سەرەکی باسێلۆنا و خۆی بە یەکێک لە کەسایەتیەکانی ناو یانەکە دەبینێت.

