بەرەبەیانی سبەی یەکشەممە لە17ی مانگ دوای چاوەڕوانیەکی زۆر یاریەکی مێژوویی لە نێوان دوو ئەستێرەی شەڕی تێکەڵاو MMAی لە ئیڤێنتی 319ی UFC لەسەر پشتوێنی کێشی ناوەند لە نێوان (حەمزە چیمایێڤ و درایکت دوپلیسیست) ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە،کە ئەمە دەبێتە یەکێک لە هەرە یاریە تایبەتەکانی مێژووی UFC.
حەمزە چیمایێڤ بۆ یەکەمین جارە دوای 5 ساڵ لە UFC شەڕی پشتوێنی پێدەدرێت و دەیەوێت ئەو هەلەش لەدەست نەدات،چونکە سەختیەکی زۆری دیوە لە ماوەکانی ڕابردوودا ئەمەش بەهۆی پێکانە یەک بەدوای یەکەکانی و دەوێت ئەمجارە ببێـتە پاڵەوان.
سەبارەت بە دوپلیسیست،کە خەڵکی ئەفریقای باشوورە و توانی پار ساڵ پشتوێنە لە ئەدیسانیا بباتەوە و دوو جاریش بەرگری کردوە لە پشتوێنەکەی
ئەگەر حەمزە ئەم شەڕە بباتە لە دوای ئیسلام و ئەنکڵایڤ دەبێتە یەکێکی تر لەو ڕوسیانەی لە ئێستادا پاڵەوانی پشتوێنی UFCبن،کە ئەمه خۆی ڕیکۆردێکی گەورەیە.
“سەرکار ڕێبوار”

