zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید ماسترانتونۆ دەکاتە بژاردەیەکی تری تیپەکەی

 

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، فرانکۆ ماسترانتونۆ ئامادەکارییەکی باشی بۆ یارییەکەی سێشەممەی داهاتوو بەرامبەر ئۆساسۆنا کردووە، بەڵام لەگەڵ تیمی یەکەمی یانەی ڕیال مەدرید دەستی بە ڕاهێنانەکانی کردووە و سەرەڕای تەمەنی بچووکی.

ماسترانتونۆ لە دۆخێکی جەستەیی نایاب دەرکەوت دوای ئەوەی لە ماوەی هاویندا بەرنامەیەکی تایبەتی مەشق و ڕاهێنانەکانی ئەنجامدا کە لەلایەن یانەکەوە داڕێژرابوو، ئەمەش وای لێکرد بە خێرایی لەگەڵ هاوڕێ نوێیەکانی و خابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەردا یەکبگرێتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، ماسترانتونۆ یەکەم یاریی خۆی بەرامبەر ئۆساسۆنا تەنها بۆ چەند خولەکێک ئەنجامدەدات، ئەمەش وەک دەستپێکێک بۆ ئەزموونی خۆی لەگەڵ تیپی یەکەم، هاوکات دەستەبەرکردنی ڕۆڵی سەرەکیش لە ئێستادا وەک ئاسۆیەکی دوور دەمێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یاری دۆستانە.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ هەینی

یاسین

پرێمەرلیگ.. مانچستەر یونایتد بەردەوامە لە سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی

یاسین

ئەنجامی کۆتایی یارییەکانی ئەمڕۆی گەڕی 5ی خولی پلەیەکی کوردستان

یاسین