zagros news agency

ئینزۆ مارێسکا؛ دڵخۆشم راهێنەری تیپێکی گەورەی وەک چێڵسیم

مارێسکا ئاماژەی بەوەکرد کە یاریزانەکانی ئاستیان باشە و دڵخۆشیشە راهێنەری تیپێکی گەورەی وەک چێڵسیە.
ئینزۆ مارێسکا پاش بردنەوەیان لە کاردیف سیتی وتی یارییەکە قورسبوو وەک چۆن پێشبینیم بۆی کردبوو.

وتیشی کاردیف تیپێکی ئاسان نییە خاوەنی یاریزانی باش و راهێنەری نایابە هەربۆیە خوێندنەوەی تەواومان بۆکردبوون.
مارێسکا جەختی لەوەکردەوە کە ئاستی سەرجەم یاریزانەکانی باشبووە، بەڵام لە تایمی دووەم کێشەی دروستکردنی هەلی گۆڵیان هەبووە.

لەهەمان کاتدا وتیشی کە پێویستە تاوەکوو کۆتایی لە رکابەریکردنی سەرجەم نازناوەکان بەردەوامبین و نابێت هەرگیز لەکارکردن بووەستین،لە کۆتاییدا راهێنەرە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە لە پریمەرلیگیش ئەم جۆرە بردنەوانە بەردەوامی پێبدەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

فلیک: پێنج گۆڵەکەی بەرامبەر ڕیال سەرسوڕهێنەر بوو

یاسین

ناپۆلی لەگەڵ مان یونایتد ڕێککەوت

یاسین

لیڤەرپول سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

یاسین