ڕۆژنامەنووس ڕۆدرا لە ڕێگەی ئی ئێس پی ئێنەوە پشتڕاستی کردەوە کە ڕیاڵ مەدرید دانوستانەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆر ڕاگرتووە.
ئەوانەی لە یاریزانە بەڕازیلییەکە نزیکن پێیان وایە ئەو بڕە پارەیەی یانەی ڕیال مەدرید پێشکەشی دەکات زۆر کەمە، هەروەها داوای مووچەی دیاریکراوی 20 ملیۆن یۆرۆ دەکەن، لەگەڵ پاداشتەکانیش کە ئەگەری هەیە بگاتە 30 ملیۆن یۆرۆ.
بەڵام ئۆفەری ڕیال مەدرید بۆ گواستنەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە 20 ملیۆن یۆرۆی جێگیرە، هیچ پاداشتێکی تێدا نییە،لەبەر ئەم هۆکارانە تائێستا چارەنوسی ئەو یاریزانە دیار نیە لەگەل یانەکە.

