جۆزێ مۆرینیۆ، بەڕێوەبەری هونەریی یانەی فەنەرباخچە، دانی بەوەدانا کە ئەفسانەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئینتەر مەیامی، یارمەتیداوە بۆ ئەوەی وەک ڕاهێنەرێک پێشبکەوێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە مۆرینیۆ هەرگیز ڕاهێنەرایەتی مێسی نەکردووە، بەڵکو ڕاهێنەرایەتی هەندێک لە باشترین یانەکانی جیهانی کردووە کە ژمارەیەکی زۆر ئەستێرەی گەورەیان لەخۆگرتبوو، وەک ئەفسانەی پۆرتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ڕیاڵ مەدرید.
مۆرینیۆ پرسیاری لێکرا دەربارەی ئەو یاریزانەی کە وای لێکردووە لە کاروانی ڕاهێنەرایەتیدا پێشبکەوێت، لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، وەڵامی دایەوە: “لیۆنێل مێسی”.
ڕوونیکردەوە: “مێسی هەموو جارێک کە یاریم لە دژی دەکرد، ناچاری دەکردم زۆر بیربکەمەوە.”
پێشتر مۆرینیۆ لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٣ ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیاڵ مەدریدی کردووە، و لەو ماوەیەدا چەندین جار ڕووبەڕووی کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆتەوە کاتێک لە ڕیزەکانی بەرشەلۆنە یاری دەکرد.
یانەی فەنەرباخچە ڕووبەڕووی بەنفیکای ڕکابەری دەبێتەوە لە قۆناغی کۆتایی پاڵاوتنەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، کە یاری چوون سبەی لە تورکیا ئەنجام دەدرێت، و یاری گەڕانەوەش لە ٢٦ی ئەم مانگە لە پۆرتوگال بەڕێوەدەچێت.

