بەگوێرەی ڕۆژنامەنووس دی مارزیۆ، جادۆن سانچۆ یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕوو لە ڕۆما بکات.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕۆما و مانچستەر یونایتد گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی سانچۆ بە بڕی 19 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆ بۆ زیادکردن.
بەڵام یانە ئیتاڵییەکە کەمێک زیاتر چاوەڕێ دەکات پێش ئەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە فەرمی گرێبەستەکە تەواو بکات،هەروەها لە نزیکەوە چاویان لەسەر یاریزانەکەیە تا ئەوەی بە شێوەیەکی باش دلنیا ببنەوە لە یاریزانەکە کە توانایەکی باشی هەیە.

