ڕۆیشتنی جانلوجی دۆناڕۆمای ئیتاڵی لە یانەی پاریس سانجێرمان بۆتە بابەتێکی گەورەی ڕۆژنامەکانی جیهان ئەمەش دوای ئەو کێشە و ئاڵۆزیانەی لەگەڵ یانەکەی هاتە پێش بەتایبەت لەگەڵ لویس ئینریکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان و ئێستاش یانە فەڕەنسیەکە نزیکە لەوەی گۆڵپارێزەکە بفرۆشێتە یانەیەکی ئینگلیزی.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی دەلی مەیلی بەریتانی یانەی مانچێستەر سیتی نزیکترین یانەیە لەو گۆڵپارێزە ئیتاڵیە بەڵام ئەوەی ئێستا ڕێگرە لەبەردەم گرێبەستەکە مانەوەی ئیدرسن مۆرێسی گۆڵپارێزی سیتیە،کە چاوەڕێی یانەی گەلەتەسەڕای دەکات بۆ یەکلایی کردنەوەی گرێبەستەکەی و بەو جۆرەش مان سیتی ڕاستەوخۆ بۆندی دۆناڕۆما دەکاتە فەرمی.
دۆناڕۆما لە هاوینی 2021 بەبێ بەرامبەر لە میلانەوە ڕووی کردە پاریس سانجێرمان و ئێستاش یانە فەڕەنسیەکە دوای 45 ملیۆن پاوەند دەکات بۆ دەستبەردار بوون لەو گۆڵپارێزە و مان سیتیش لەگەڵ دۆناڕۆما ڕێککەوتووە لەسەر مەرجە و بابەتە تاکە کەسیەکان ئەوەی ماوەتەوە لەلای پاریس سانجێرمانە و مێرکاتۆش تەنها چەند ڕۆژێکی ماوە بۆیە مان سیتی هەموو شتێک دەکات بۆ باوەڕ پێهێنان بە PSG.
“سەرکار ڕێبوار”

