zagros news agency

باشووری لوبنان بەسەختی لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومان کرا

​
لە کاردانەوەی هێرشێکی درۆنیی سەرنەکەوتووی حزبوڵا، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل شەوی ڕابردوو بەسەختی چەند ناوچەیەکی باشووری لوبنانیان بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٣ی دیکەش بریندار بوون.
​
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاند کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل ٥ شارۆچکەی جیاوازیان لە ناوچەکانی صور، نەبتییە و دەشتی بیقاع گرتووەتەوە. بەپێی زانیارییە تەندروستییەکان، لە نێو قوربانی و بریندارەکاندا ژن و منداڵیش دەبینرێن.

​لە بەرامبەردا، سوپای ئیسرائیل ڕوونی کردەوە کە کردەوە سەربازییەکەیان لە وەڵامی درۆنێکی حزبوڵادا بووە کە ئاڕاستەی ناوچەیەکی سەربازیی پارێزراو کرابوو. سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کرد کە درۆنەکە بەر لەوەی هیچ زیانێک بەیەکەی سەربازی بگەیەنێت، لەلایەن هێزەکانیانەوە خستراوەتە خوارەوە.
​
لەلایەن خۆیەوە، ئیسرائیل ئەم هەوڵەی حزبوڵای بە پێشێلکارییەکی توندی ئەمنی لەقەڵەم دا و جەختی لەوە کردەوە کە هێرشە ئاسمانییەکانیان بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی ئەم جۆرە ئاڵۆزییانە و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎ڕووسیا هۆشداری توند دەداتە ئەمریکا لە ئەنجامدانی هەر ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی لە ئێران

سەڵاح

دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌

سەڵاح

حزبووڵا هەواڵی کوژرانی ئەندامێکی پلەباڵای خۆی پشت‌ڕاست کردەوە

یاسین