لە نوێترین بڕیاریدا یانەی بڕوسیا دۆرتمۆند لەسەر خێزانی یاریزانەکانی خۆی چەن یاسایەکی نوێی داناوە و لەمەودوا هەر یاریزانێکی ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکات تووشی سزایەکی سەخت دبێتەوە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەک لەگەڵ بنەماڵەی بێلینگهام.
لەمەودوا خێزانی هیچ یاریزانێک بۆی نییە بچێتە ڕێوڕەوی چوونە ژوورەوە و تونێلی چوونە یاریگا،ئەمەش دوای ئەوە دێت لە یاری ڕابردووی بڕوسیا دۆرتمۆند لە بۆندسلیگا دوای ئەوەی باوکی جۆب بێلینگهام دەچێتە لای سباستیان کیڵ بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە و ناڕەزایی دەربڕی لەسەر ئەوە گۆڕانکاری بە کوڕەکەی کراوە لەکاتێکدا پێیوا بووە یانەکەی لەو کاتەدا پێویستی پێبووە.
لەگەڵ ئەوەشدا ڕەخنەی زۆری لە شێوازی یاری کردنی یانەکە گرتووە لەسەر ئەوەی یانەکە بە دوو گۆڵ لەپێشەوە بووە بەڵام لەکۆتا خولەک دوو گۆڵیان لەسەر تۆمار کرا
ئەم بڕیارەی دۆرتمۆند لەلایەن هاندەرانی یانەکەوە دەستخۆشیەکی زۆری بەدوای خۆی هێناوە و دەڵێن یانەکە لە هەمووان گرنگترە.
“سەرکار ڕێبوار”

