zagros news agency

یانەی بروسیا دۆرتمۆند بە گواستنەوەی بەرگریکارێک چێڵسی لە سزایەکی قورس ڕزگار دەکات

 

لە ڕاگەیاندنێکی فەرمیدا یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی گرێبەستی (چوکویمێکا)ی ئینگلیزی بەرگریکاری یانەی چێڵسی ڕاگەیاند،کە بۆ ماوەی 5 ساڵ یاریزانەکە دەبێتە یەکێکی تر لەناوەکانی زەردەواڵەکان لەم وەرزەدا و یانەی چێڵسیش بژاردەی کڕینەوەی دەبێت لە ساڵانی داهاتوودا و بڕی گرێبەستەکەش 24 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ پاداشت لەکاتی بەدەستهێنانی نازناوی تاکەکەسی و کۆمەڵ.

 

 

چوکویمێکا لە مێرکاتۆی زستانەی وەرزی ڕابردوو پەیوەندی بە دۆرتمۆندەوە کرد بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی 6 مانگ و لەگەڵ چێڵسیش 32 یاری ئەنجامداوە لە ساڵی 2022 لە یانەی ئەستۆن ڤێلا بە 20 ملیۆن پاوەند ڕووی کردە چێڵسی.

 

چێڵسی بەم گرێبەستەی توانیویەتی خۆی نزیک بکاتەوە لە ئاستی گرێبەستی خاوێن،کە لەلایەن یوفاوە ئاگادار کراوەتەوە دەبێت هاوسەنگی گرێبەستەکانی ڕابگرێت و بەمەش یانەکە دەتوانێت لەکاتی گواستنەوەی گاڕناچۆ و سیمۆنز ناوی ئەو یاریزانانە تۆمار بکات بۆ چامپیۆنزلیگ
لەگەڵ ئەوەشدا تاکو داخستنی دەرگای مێرکاتۆی ئەم هاوینە دەبێت چەند یاریزانێکی تر یانەکە جێبهـێـڵن لەسەروی هەموویانەوە ڕەحیم ستێرلینگ.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مێسی کەوتۆتە ئاڵۆزی لەسەر بابەتی مانەوەی لە ئەمریکا

یاسین

ڕابیۆ ستایشی بێناسێر دەکات

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین