zagros news agency

ئەستێرەکەی ڕیاڵ مەدرید پەیوەندی بە بایرن لیڤەرکوزن کرد

لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا یانەی بایرن لیڤەرکوزنی ئەڵمانی ئیمزا کردنی گرێبەستی لەگەڵ لۆکاس ڤاسکێزی ئیسپانی ئاشکرا کرد و بۆندەکە تاگو هاوینی 2027 دەبێت و بەشێوەیەکی ئازاد یاریزانەکە دوای تەواو بوونی گرێبەستی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید پەیوەندی بەو یانەیەوە کردوە.

 

ڤاسکێز لە ساڵی 2015 بە بڕی یەک ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کرد و لەگەڵ قەڵای سپی چامپیۆنزلیگ و خول و جامی ناوخۆی ئیسپانی و جامی سوپەری ئەوروپا و جامی جیهانی یانەکان و چەندین نازناوی تری بەدەست هێنا ئەم هاوینەش دوای مۆندیالی یانەکان هاوشانی لۆکا مۆدریچ ماڵئاواییان لە ڕیاڵ مەدرید کرد.

 

ڤاسکێز لە تەمەنی 34 ساڵیدایە و پێشتریش چەندین گرێبەستی گەورەی پێشکەش کرا بوو لەلایەن یانە گەورەکانی ئەوروپا بەڵام یاریزانەکە ڕیاڵ مەدریدی هەڵبژارد بوو تەنانەت ئەگەر دەرفەتی کەمیشی هەبێت بۆ یاری کردن تاکو لەم هاوینەدا نێوانە قوڵەکەی ڕیاڵ و ڤاسکێز دوماهی هات یاریزانەکە بۆ یەکەمین جارە دەچێتە خولێکی تر،کە لەکاروانی وەرزشی خۆیدا تەنها لە خولی ئیسپانی یاری کردوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەلێگری نزیکە لە ڕاهێنەرایەتی ناپۆلی

یاسین

جامی یەکێتی ئینگلتەرا.. مانچستەر یونایتد خۆی گەیاندە یاری کۆتایی جامەکە

یاسین

چامپیۆنزلیگ..لویس ئێنریکێ بۆ یارییەکەی ئەمشەو هەڕەشە لە بارسا دەکات

یاسین