یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەگەڵ نیکۆلاس جاکسۆنی هێرشبەری یانەی چێڵسی دەستی بە دانوستان کردووە بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا گرێبەستی لەگەڵدا بکات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەنووس بن جاکۆبس، چێڵسی ئامادەیە بە خواستن ڕازی بێت و پابەند بێت بە کڕینی ئەو یاریزانە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا.
نرخی خواستنەکە 10 ملیۆن پاوەندە، لەکاتێکدا بایرن هێشتا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ چێڵسی بۆ کەمکردنەوەی ئەو پارەیە،هەروەها ئامادەشە پشتگیری یاریزانەکە بکات.

