لەسەروبەندی کێشەکانی بارسێلۆنا لەگەڵ یوفا و فیدراسۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لەسەر نەبوونی یاریگایەکی دیاری کراو و کوالێتی باش بۆ یاریەکانی ئەم وەرزە هەم لە لالیگا و هەم لە چامپیۆنزلیگ ئێستا بارسێلۆنا کێشەی بۆ دروست بووە لەگەڵ یانەی ڤاڵێنسیا لەسەر دیاری کردنی یاریگا بۆ یاریەکەی نێوانیان.
قەرار وایە 13ی مانگی 9 لە گەڕی 4ـی لالیگا یانەی بارسێلۆنا ڕووبەڕووی ڤاڵێنسیا ببێتەوە،بەڵام تاکو ئێستا هیچ یاریگایەک دیار نییە بارسێلۆنا میوانداری ڤاڵێنسیای تیا بکات
بەگوێرەی سەرچاوەکانیش بارسێلۆنا یاریگای یۆهاین کرۆیفی دیاری کردوە،کە یاریگای تیپی ئافرەتانی بارسێلۆنا و تیپی بارسیلۆنا Bـە و لالیگای لێژنەیەک دەنێرێ بۆ دڵنیا بوونەوە لە ئاستی ئاساییش و کوالێتی یاریگاکە.
ئەوەی یانەی ڤاڵێنسیای تووشی ناڕەزایی کردوە لەسەر دیاری کردنی یاریگاکە یاری کردنی تیپی ئافرەتانی بارسێلۆنایە،کە قەرارە لە هەمان ڕۆژدا تیپی ئافرەتانی بارسێلۆنا یاری لەو یاریگایە دەکەن.
یاریگای یۆهان کرۆیف جێگای 6 هەزار هاندەر دەگرت و دەکەوێتە شاری بارسێلۆنای پایتەختی هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا.
“سەرکار ڕێبوار”

