zagros news agency

ناپۆلی لەگەڵ مان یونایتد ڕێککەوت

 

 

دوای پێکانە قورسەکەی ڕۆمیلۆ لۆکاکۆی بەلجیکی ئەستێرەی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی خێرا یانەکە لەسەر داوای ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەر کەوتە گفتوگۆی چڕ لەگەڵ ئیدارەی یانەی مانچێستەر یونایتد بەمەبەستی ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ ڕامسوس هۆیلوند.

 

فابریزۆ ڕۆمانۆی ئەندازیاری مێرکاتۆ و گواستنەوەی یاریزانانیش ئەمڕۆ لەپەڕەی تایبەتی خۆی ئەوەی ئاشکرا کرد ناپۆلی لەگەڵ مان یونایتد ڕێککەوتووە و لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا یاریزانەکە دەبێتە یەکێک لە ئەندامانی تیپەکەی باشووری ئیتاڵیا،کە گرێبەستەکە بەشێوەی خواستن دەبێت بۆماوەی ساڵێک و هاوکات یانەی ناپۆلی دەتوانێت بەشێوەی هەمیشەیی گرێبەست لەگەڵ هۆیلوند ئیمزا بکات.

 

ئەم گرێبەستە نوێیەی ناپۆلی یانەکە لە قەیرانی هێرشبەر ڕزگار دەکات و ڕامسوس هۆیلوندیش ئەزموونی لە ئیتاڵیا هەیە و پێشتر یاری بۆ یانەی ئەتلانتا کردوە
هۆیلوند تەمەنی 22 و ساڵە و لەدایکبووی ساڵی 2003ـیە و لە ساڵی 2023ـەوە پەیوندی بە مان یونایتدەوە کردوە لە 64 یاری خاوەنی 14 گۆڵە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس بە دە یاریزانەوە خۆی لە شکست ڕزگارکرد

یاسین

ترەمپ بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی ئێف-٣٥ بە سعودیە ئامادەیی نیشان دا

یاسین

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە

یاسین