zagros news agency

مان یونایتد لەکۆتا خولەک دڵی هاندەرانی خۆشکرد

 

لە گەڕی سێیەمی پریمەرلیگ یانەی مانچێستەر یونایتد لەنێو یاریگای ئۆڵترافۆرد میوانداری یانەی بێرنلی تازە گەڕاوەی خولەکەی کرد و لە کۆتا ساتەکانی یاریەکەدا شەیتانە سوورەکان توانیان سێ خاڵی یاریەکە بگەڕێننەوە بۆ خۆیان.

 

 

لە گێمی یەکەمی یاریەکەدا ئاستی مان یوو زاڵ بوو بەسەر یاریەکەدا و بەردەوام پرێسیان بۆ گۆڵی بێرنلی دەکرد تاکو لە خولەکی 27ـی یاریەکە (جۆش کۆلێن)ی ئێرلەندی یاریزانی یانەی بێرنلی بە هەڵە گۆڵی لەخۆیان تۆمار کرد و مان یونایتدی پێش خست
گێمی یەکەمی یاریەکە ناونیشانەکەی ئەو تاکە گۆڵە بوو.

 

لە گێمی دووەمدا یاریەکە کەش و هەوایەکی جیاوازی نیشاندا و هەر زوو لە خولەکی 55 (لیل فۆستێر) گۆڵی بەرامبەری بێرنلی تۆمار کرد و مان یوو خێرا وەڵامی گۆڵەکەی دایەوە و خولەکی 57 (ئمبوێمۆ)گۆڵی دووەمی تۆمار کرد
لە خولەکی 66ـی گێمی دووەمدا (جەیدن ئەنتۆنی) گۆڵی بەرامبەری بۆ بێرنلی تۆمار کرد.

 

یاریەکە بەرەو کۆتایی دەچوو و هەمووان چاوەڕێی فیکەی کۆتایی ناوبژیوان بوون بەڵام هەژمار کردنی لێدانێکی سزا بارودۆخەکەی گۆڕی بۆ مان یونایتد و (بڕۆنۆ فێرناندێز)ی ئەستێرە چووە سەر تۆپ و لێدانە سزاکەی سەرکەوتووانە جێبەجێکرد و گۆڵی سێیەم و بردنەوەی بۆ مان یونایتد تۆمار کرد
بەو ئەنجامەش مانچێستەر یونایتد بە شێوەیەکی کاتی هاتە پلەی نۆیەم بە 4 خاڵ و بێرنلیش بە 3 خاڵ لە پلەی 12 خۆی دەبینێتەوە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نهێنی دوودڵی دیکۆ بۆ جێهێشتنی بەرشەلۆنە

یاسین

دووانەیەکی سەرسورهێنەر لە پریمەرلیگ

یاسین

تۆتنهام بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕۆمێرۆ دەدات

یاسین