لە هەواڵێکی کتوپڕدا ئەوە بڵاوکراوەتەوە یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی گرێبەستێکی فەرمی ئاڕاستەی ئیدارەی یانەی لیڤەرپول کردوە بە مەبەستی گواستنەوەی جۆ گۆمێزی بەرگرکاری ئەو یانەیە و میلانیش چاوەڕوانی وەڵامێکی خێرایە تاوەکو بە زووترین کات و پێش داخستنی مێرکاتۆ یاریزانەکە لە میلانۆ ببینێت.
لای خۆیەوە فابریزۆ ڕۆمانۆ بڵاوی کردۆتەوە یانەی لیڤەرپول وەڵامدانەوەی میلانی بەند کردوە بە گرێبەست کردن لەگەڵ مارک گێی یاریزانی کریستاڵ پاڵاس و لەکاتی گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە ئەوان لاریان نابێت و ئەوەش بەیان بووە بۆ لیڤەرپول گۆمێز خوازیاری جێهێشتنی یانەکەیە بەهۆی کەمی هەلی یاری کردن.
جۆزێف دەیڤ گۆمێز لەداک بووی ساڵی ١٩٩٧ـە و تەمەنی ٢٨ ساڵە و لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە یاری بۆ یانەی لیڤەرپول دەکات و پێشتر لەلایەن یۆرگن کڵۆبەوە گرینگی زۆری پێدەدرا بەڵام لەگەڵ هاتنی سڵۆت ئاڕاستەکە گۆڕا و گۆمێز وەکو یارزانی یەدەگ لە لیڤەرپول دەبیندرێ.
سەرکار ڕێبوار

