zagros news agency

یانەی نەورۆز چوار گرێبەستی ڕاگەیاند

دوای کۆمەڵێک ڕووداو بەشێکی هاندەرانی یانەی نەورۆز دڵگران بوون لە ترسی هەڵوەشانەوەی تیپی تۆپی پێی یانەکە بەڵام ئەمڕۆ یانەی نەورۆز بە سوپرایزێک ڕاگەیاندنی چوار گرێبەست هەموو دڵگرانیەکانی هاندەرانی لادا و چوار یاریزانی پیشگەری گواستەوە ڕیزەکانی بە مەبەستی بەهێز کردنی یانەکە بۆ ڕکابەریەکانی وەرزی داهاتوو.

 

یاریزانە نوێکانی نەورۆز دووانیان فەڕەنسین دووانیان سڕبین
کریستیان تۆجیچی سڕبی و فیلبیپ مالباچیچ سڕبی و نۆلان ئێمبێمبا و گایتان لۆرای فەڕەنسی،کە هەر چوار یاریزانەکە ئەزموونێکی فراوانیان هەیە لە پیشەگەری یانەکە دەتوانێ وەرزی داهاتوو سوودی تەواو لە یاریزانانە وەرگرێت.

 

 

یانەی نەورۆز وەرزی داهاتوو بەشدارە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق و جامی عێراق،کە وەرزی ڕابردوو نەورۆز بە ئاستی بەرز و ئامادەبوونی هاندەرە زۆرەکەی لەنێو یاریگا نوێکەی بوو بووە جێگای سەرنجی هەمووان و ئەمساڵیش نایەوێت دابڕێت لە ڕکابەریەکان و هەموو شتێک دەکات لە پێناو دەستکەوت هەبوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێرێز هەست بە حاڵەتێکی ناڕەزایی دەکات لە بڕیارەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی

یاسین

نوێترین هەواڵ دەربارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی

یاسین

مان سیتی سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

یاسین