zagros news agency

لە کۆتا ساتەکاندا لیڤەرپول خەونەکەی کردە ڕاستی

لە دوای چاوەڕوانیەکی زۆر لە دوا ساتەکانی مێرکاتۆدا و لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەواڵەکانی جیهان و بەتایبەت ئینگلتەڕا ئاشکرایان کرد یانەی لیڤەرپول و نیوکاسڵ یونایتد ڕێککەوتوون لەسەر گواستنەوەی (ئەلیکساندەر ئیساک)ی سویدی هێرشبەری یانەی نیوکاسڵ بە بۆندێکی 130 ملیۆن پاوەندی،کە ئەم بۆندە دەبێتە گرانترین بۆند لەمێژووی پریمەرلیگ.

 

دوای ئەوەی نیوکاسڵ بە تەواوی ڕێگر بوو لە چوونی ئیساک بۆ لیڤەرپول یاریزانەکە بە هیچ شێوەیەک ئامادە نەبوو بچێتەوە ڕاهێنانەکانی نیوکاسڵ و تەنانەت لە ئامادەکاریەکانی وەرزی نوێ و یاریەکانی ئەم چەند هەفتەیەی پریمەرلیگ یاریزانەکە هیچ یاریەکی نەکرد ئەمەش هەمووی لە پێناو ئەوەی بچێتە یانەی لیڤەرپول.

 

لە بڵاوکراوەکانی ئەمڕۆشدا ئەوە دەرکەوتووە یاریزانەکە گەشتی شاری لیڤەرپولی کردوە و چەند کاتژمێرێکیش بەر لە ئێستا گەیشتۆتە بارەگای یانەی لیڤەرپول،کە قەرار وایە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەفەرمی یانەی لیڤەرپول بۆندی یاریزانە تەمەن 25 ساڵە سویدیەکە ڕابگەیەنێ و بیکاتە گەورەترین گرێبەستی وەرز.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Xiaomi مۆبایلێکی نوێی نمایش کرد

یاسین

ڕاگەیاندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە

یاسین

سەرۆكی حكومەت بەردی بناخەی جووتسایدی بەردەڕەش – خەباتی دانا

یاسین