بازاڕی گواستنەوەکان شایەتی یەکێک لە دراماتیکترین ساتەکانی ئەم هاوینە بوو کاتێک ویسا تەنها 30 چرکە پێش داخستنی گواستنەوەکان بوو بە یاریزانی یانەی نیوکاسڵ یونایتد.
سکای سپۆرت ئاشکرایکردووە، گرێبەستەکە لە کۆتا خولەکدا هەڕەشەی شکستهێنانی لەسەر بووە، بەهۆی ئەوەی یاریزانەکە لەبیری کردووە بەڵگەنامەیەکی سەرەکی واژۆ بکات کە پێویستە بۆ ڕێگەدان بە گواستنەوەی یاریزانەکە.
تۆڕەکە ڕوونیکردەوە، یەکێک لە نوێنەرانی ویسا بە پەرۆشەوە بە دەوری بارەگای یانەکەدا ڕادەکات و بەدوایدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی واژۆی لەسەر بکات، پێش ئەوەی گرێبەستەکە تەواو بێت و بەڵگەنامەکان بە فەرمی تەنها چەند چرکەیەک پێش وادەی دیاریکراو بگەیەنرێن.

