zagros news agency

ماوەی دوورکەوتنەوەی باڵدێ بەهۆی پێکانەوە دیاریکرا

 

ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردەوە، ئەلیخاندرۆ باڵدێ نزیکەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە، دوای ئەوەی لە کاتی مەشقەکانی بەرشەلۆنەدا تووشی پێکانی ماسوولکەکانی ڕان بووە.

ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لە یارییەکانی لالیگا بەرامبەر ڤالێنسیا و خیتافی ناتوانێ بەشداری بکات، هەروەها یەکەم یاریش لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر نیوکاسڵ لە یاریگای سانت جەیمس پارک.

بەشداریکردنی باڵدێ لە یارییەکەی بەرامبەر ئۆڤیدۆ لە نێوان ٢٣ بۆ ٢٥ی ئەیلول تا ئێستا نادیارە، بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی پێکانەکانی ماسولکەکانی هانسی فلیکی ڕاهێنەر و تیمە پزیشکییەکانی ڕێبازێکی وریا دەگرنەبەر بۆ بەڕێوەبردنی چاکبوونەوەی بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی سەلامەت و تەواو.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە خولی ئینگلیزیدا مان سیتی بە برایتۆن دۆڕا

یاسین

ئیریک گارسیا؛ مباپێ یاریزانێکە دەتوانێت یاری بگۆڕێت

یاسین

فلیک: ئێمە دڵخۆشین کە جاڤی گەڕایەوە

یاسین