جینارۆ گاتوزۆی ئەفسانەی ئیتاڵی و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بە چەند لێدوانێک دەربارەی یاریەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسڕائیل هەمووان شۆک دەکات،کە قەرار وایە لە یاریەکانی پاڵاوتنی مۆندیال لە گەڕی شەشەمین لە 8ـی ئەم مانگە ڕووبەڕووی یەکتری ببنەوە.
گاتوزۆ وتی”ئێمە ناچارین دەنا بە هیچ جۆرێک نامانەوێ یاری بکەین بەرامبەر ئیسڕائیل،من پیاوێکم لایەنگری ئاشتیم بەڵام ئەوان کۆمەڵکوژی گەلی فەڵەستینیان کردوە و ئەوان تاوانبارن هیوا خوازم لە داهاتوودا چارەسەرێکی ئاشتی بۆ ئەو کێشە و شەڕانە بدۆزێرێنەوە چونکە من یەکێکم لەوانەی زۆر دڵم شکاوە لەو بابەتە”.
گاتوزۆ بەردەوام بوو لە قسە کردن و وتی”چۆن فیفا هەڵبژاردەی ڕووسیای دوورخستەوە لەسەر هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئۆکرانیا هیوادارم چارەسەرێکی ئەم بابەتەش بکات،چونکە نەک ئێمە هەموو هەڵبژاردەکانی ئەوروپا دەزانن ئیسڕائیل ناوبانگی باش نییە و هەمووان لە یاری کردن دژی ئەو هەڵبژاردەیە زۆر بێزارن”.
ئەم قسانەی گاتوزۆ خێرا کاردانەوەی جیهانی دروست کردوە و دەنگی ئەو ڕاهێنەرەش چووە پاڵ ئەو دەنگانە بە ئاشکرا بانگەشەی دوورخستنەوەی هەڵبژاردەی ئیسڕائیل دەکەن لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەهۆی ئەو شەڕ و ئاڵۆزیانەی لەگەڵ غەززە و فەڵەستین.
“سەرکار ڕێبوار”

