یانەی مانچستەر سیتی دەیەوێت هێڵی بەرگری خۆی بەهێزتر بکات بە گواستنەوەی دێنزل دامفریس ئەستێرەی ئینتەرمیلان،کە دەمێکە مان ستی چاوی لەسەر ئەو یاریزانەیە.
سیتی پێویستی بە بەرگریکاری ڕاستی بەتوانا هەیە کە بتوانێت تەواوکەری پێکهاتەی پیپ گواردیۆلا بێت، گرنگیدانی سیتی بۆ ئەو یاریزانە هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی یاریزانەکە خواستی یاریکردنی لە پریمەرلیگ هەبێت.
ڕۆژنامەی میترۆی بەریتانی بڵاویکردەوە، سیتی هاوینی ئەمساڵ پەیوەندی بە دامفریزەوە کردووە و ڕەنگە ساڵی داهاتوو دانوستان بکاتەوە.

