پاڵەوانێتیی ئاستی تەمەنەکانی شەترەنجی عیراق (٢٠٢٥) و
ئەنجامی سەرسوڕهێنەر بۆ (مەلیک):
یانەی شەترەنجی (مەلیک) بە سێزدە (١٣) یاریزان _لە هەردوو ڕەگەز_ و بە (٧) ئاستی تەمەن بەشدار بوو لە پاڵەوانێتیی کۆتایی عیراق کرد بۆ ئاستی تەمەنەکان (٨- ١٦ ساڵی) لە ماوەی نێوان ( ٥-٨/ ٢٠٢٥/٩ ). جێی خۆشحاڵی و شانازییەکی گەورەیە کە یاریزانانمان توانیان لەو (٧) ئاستە لە پێنج (٥) یان ئاستی تەمەن پلەی یەکەمی عێراق بەدەست بهێنن و ئەم ڕێژە بەرزەش لە ڕابردوو وێنەی نەبووە. بێجگە لەمەش گشت یاریزانەکانیتر توانیان ببنە خاوەنی مەدالیا و (کاس) لە پلەکانی دووەم یا سێیەم.
ئێمە پیرۆزبایی لە خۆمان و گشت یاریزانان و خێزانە دڵسۆز و ماندوونەناسەکانیان و گشت شاری هەولێر دەکەین کە کۆمەڵێک مەدالیای زێر و زیوو و برۆنزی نوێی شەترەنجی بووە خەڵاتی.
وردەی ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوون:
ئاستی (١٦ ساڵی) کچان:
بەهرە سمیر انور/ پلەی یەکەم
گەڵا محمد طاهر/ پلەی سێیەم
ئاستی (١٤ ساڵی) کچان:
ژەنین نەسرەو مستەفا/ پلەی دووەم
ڕاز ڕەوەز تەیب/ پلەی سێیەم
ئاستی (١٢ ساڵی) کچان:
سەلار سمیر انور/ پلەی یەکەم
ئاستی (١٠ ساڵی) کچان:
شاریا سمیر انور/ پلەی یەکەم
سۆلین سۆران ئازاد/ پلەی دووەم
ئاستی(١٤ ساڵی) کوڕان:
لاوین محمد طاهر/ پلەی یەکەم
داهێن سۆران ئازاد/ پلەی سێیەم
ئاستی (١٢ ساڵی) کوڕان:
دەوەن نەسرەو مستەفا/ پلەی یەکەم
ڕامین نەریمان/ پلەی سێیەم
ئاستی (٨ ساڵی) کوڕان:
احمد سۆران ئازاد/ پلەی سێیەم
چیا سمیر انور/ پلەی چوارەم

