zagros news agency

پرێمەرلیگ.. چێڵسی بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی و تۆتنهامیش بردیەوە

لە یارییەکانی گەڕی 30ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆی میوانداری بێرنلی کرد.

 

لە ئەنجامدا یارییەکەش بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەمدا، هەردوو یانە دەستیانکرد بە هەوڵەکانیان بە مەبەستی هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، لە خولەکی 40 ناوبژیوانی یارییەکە یاریزانێکی بێرنلی بەکارتی سوور کردە دەرەوە و چێڵسیش لە ڕێگەی یاریزان پالمەر لە خولەکی 44 بە لێدانی سزا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد.

 

لە دووەم تایمدا و لە سەرەتایی ئەو تایمە، یانە بێرنلی میوان سەرەڕای ئەوەی یاریزانێکی دەرکرابوو بەڵام لە خولەکی 47 گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە،

هێرش و هەوڵ درێژەیان کێشا و لە خولەکی 78 یاریزان کولێ پالمەر گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد، دڵخۆشی چێڵسی تەنیا سێ خولەکی خایاند و دارا ئۆشییا گۆڵی یەکسانی بۆ بێرنلی میوانی تۆمارکرد و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، یانەی چێڵسی خاوەن 40 خاڵە و لە پلەی 11 دایە.

 

لە یاریێکی تری هەمان هەفتەدا، یانەی تۆتنهام لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی لوتون تاون بوویەوە، لە کۆتایشدا تۆتنهام توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە لوتونی میوانی بهێنێت،

تۆتنهام دوای ئەم سەرکەوتنە بووە خاوەنی 56 خاڵ و لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی دەبینرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم لێدوانی گواردیۆلا لەسەر تۆپی ئاڵتونی ڕۆدری

یاسین

سبەی خولی نایابی کوردستان دەست پێدەکاتەوە و سێ یاری ئاگرین بەڕێوەیە

یاسین

توتنهام هەولێکی جدی گرتۆتە بەر بۆ بەدەست هێنانی پالێنهای

یاسین