ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.9.11، لەژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونى ژمارەیەکی دیکە لە ورزشوانان و وەرزش دۆستان، لە هەولێری پایتەخت، پاڵەوانیەتی د.بەختیارى نێودەوڵەتى بۆ شەترەنج، بە بەشداری زیاتر لە ( 5 ) وڵات و ( 150 ) یاریزانی کوڕ و کچ دەستی پێکرد، کە بۆ ماوەى( 3 ) ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە کۆتایشدا خەلات بەسەر براوەکانى دابەشدەکرێت.
پارێزگارى هەولێر، دواى کردنەوەى پاڵەوانیەتیەکە، وێڕاى دەستخۆشى لە ڕێکخەران و سەرپەرشتیارانى پاڵەوانیەتیەکە، هیواى سەرکەوتنى بۆ یاریزانان و بەشداربووانى خواست.

