لە دوای ئاژاوە و مشتومڕەکان بەهۆی بانگهێشت نەکردنی نەیمار دا سێلڤا بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل لەلایەن کارلۆ ئانچێلۆتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە،کە هاندەران و بەشێکی تۆپی پێی بەڕازیل دژی ئەو بڕیارە بوون ئەمەش بەهۆی ئەوەی لایان وایە نەیمار ئەستێرەیەکی گەورەی هەڵبژاردەکەیە.
لە نوێترین لێدوان دەربارەی ئەو بابەتە ئانچێلۆتی دوا و وتی؛
ئێمە هەموومان دەزانین بەهرەداری نەیمار چۆنە و پێویستمان بەوە نییە سەیری یاریەکانی بکەین تاکو ئاستی هەڵبسەنگێنین،بەڵام تۆپی پێی ئەمڕۆ پێویستی بە بارێکی جەستەیی زۆر باش هەیە و قسەشم لەگەڵ کردوە باسی ئەوەمان کردوە دەبێ ئەو بەتەواوی ئامادە بێت بۆ ئاڵەنگاریەکان.
نەیمار دوای بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان و هیلال ئێستا گەڕاوەتەوە بەڕازیل و یاری بۆ یانەی سانتۆس دەکات گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکەیەتی و چاوی لەوەیە بۆ مۆندیالی 2026 سەرکردایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل بکات.
“سەرکار ڕێبوار”

