لە گەڕی چوارەمی پریمەرلیگی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپول بووە میوانی یانەی بێرنلی و لیڤەرپول توانی یاریەکە بە تاکە گۆڵێکی موحەمەد سەڵاحی میسڕی بباتەوە درێژە بدات بە گرتنی یەکەمینی ڕیزبەندی خولەکە لەم وەرزەدا.
شایەنی باسە لیڤەرپول و موحەمەد سەڵاح بوونە خاوەن ڕیکۆردێکی دیکە،کە موحەمەد سەڵاح بەو گۆڵەی تۆماری کرد بووە چوارەم گۆڵکاری خولەکە و بە 188 گۆڵ چووە پێش ئەندریۆ کۆڵ
لیڤەرپولیش بەو بردنەوەیە بووە یەکەمین یانە لەم وەرزەی خولەکە هەر چوار یاری سەرەتای خولەکە بەبردنەوە کۆتایی پێبێـنـێـت.
ئێستا یانەی لیڤەرپول بەسەرکردایەتی موحەمەد سەڵاح ڕیزبەندی یەکەمی خولەکەی گرتووە بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ و نزیکترین ڕکابەریش لە لیڤەرپول یانەی ئارسێناڵە،کە خاوەنی 9 خاڵە و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولی نایابی ئینگلیزی دێت.
“سەرکار ڕێبوار”

