دوای ئەوەی ئەستێرەی لاوی یانەی بارسێلۆنا لامین یەماڵی ئیسپانی دوای گەڕانەوەی لە پشووە نێودەڵەتیەکان تووشی پێکان بوو هانزی فلیک ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا ڕەخنەی توندی لە بەڕێوبەرانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا گرت و یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاش لە وەڵامدا وتیان ئێمە مامەڵەی خراپمان نەبووە لەگەڵ لامین.
لە نوێترین لێدوانیشدا (دیکۆ) ئەفسانەی پێشتری یانەی بارسێلۆنا و بەڕێوبەری وەرزشی ئێستای ئەو یانەیە بە میدیاکانی وت؛ من بەتەواوی پاڵپشتی قسەکانی بەڕێز فلیک دەکەم،ناکرێ ئێمە لەو کاتە هەستیارانەدا تووشی ئاڵۆزی لەو شێوەیە بین،وەلێ دەبێت تێگەیشتنی زیارتر هەبێت لەنێوان یانەکان و هەڵبژاردەی ئیسپانیا.
جێگای ئاماژەیە لامین یەماڵ ئەگەری بەشداری کردنی بۆ یاری بەرامبەر نیوکاسڵ لە یەکەم گەڕی چامپیۆنزلیگ بۆتە مەحاڵ و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لامین لەو یاریەش بەشداری ناکات،کە ئەمە یەکەمجارە ڕوودەدات لامین نەتوانێ یاری بۆ بارسێلۆنا بکات بەهۆی پێکانەوە لە دوای مانگی یەکی ئەمساڵ.
“سەرکار ڕێبوار”

