هاندەرانی ئینتەرمیلان نیگەران بوون دوای ئەوەی هەواڵەکان دەرکەوتن کە لاوتارۆ مارتینێز بەشداری لە کۆتا مەشقەکانی ئینتەرمیلان ناکات پێش ئەوەی گەشت بکات بۆ هۆڵەندا.
بڕیارە ئینتەرمیلان لە گەری یەکەمی چامپیۆنزلیگ ببێتە میوانی یانەی ئەیاکس ئەمیستەردامی هۆڵەندی لەنێو یاریگای یۆهان کرۆیف،هەروەها بە باشی خۆی ئامادە کردوە بۆ روبەروو بوونەوەی یانەکە.
سکای سپۆرت دووپاتیکردەوە کە هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە بەهۆی ئازارێکی کەمی پشتەوە بەشداری مەشقەکانی یانەی ئینتەر میلانی نەکردوە، بەڵام پێشتر لەگەڵ بەشێکی پێکهاتەی ئینتەر میلان گەشتێکی بۆ هۆڵەندا کردووە.

