zagros news agency

محەمەد سەڵاح نزیکە لە ریکۆردێکی نوێ بۆ یانەکەی

 

محەممەد سەڵاح ئەستێرەی میسری لە لێواری دەستکەوتێکی نوێی مێژوویی بۆ لیڤەرپوول دەچێتە یارییەکەی ئەمڕۆ بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید و تەنها سێ گۆڵی ماوە بۆ گەیشتن بە 250 گۆڵی بۆ یانە ئینگلیزییەکە.

سەڵاح پێشتر دوو گۆڵی بەرامبەر یانە ئیسپانییەکە تۆمارکردبوو لە یارییەکی سەرنجڕاکێشدا لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، لە ئێستادا خاوەنی ٢٤٧ گۆڵە بۆ یانەی لیڤەرپول، ئەمەش جێگەی خۆی وەک یەکێک لە ئەفسانەی ئەنفێڵد کە لە سەردەمێکدا رویداووە.

ئەستێرە میسرییەکە لە پلەی سێیەمی لیستی گۆڵکارانی لیڤەرپوولدایە، لەدوای ئیان ڕاشی ئەفسانەیی کە 346 گۆڵ و ڕۆجەر هانت 285 گۆڵی تۆمارکردووە، بەمەش سەڵاح لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکە لەوەی ببێتە ناوێکی گەورەتر لە لیڤەرپول.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ بڕیار لەسەر خاوەنداریەتی یاریگای سان سیرۆ دەدرێت

یاسین

بایرن میونشن بڕیاریداوە یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی تۆپی پێ لە ئێستادا لەخۆبگرێت

یاسین

ئەمڕۆ چیرۆکی مۆدریچ و مەدرید دوای 13ساڵ دەگاتە کۆتایی

یاسین