zagros news agency

نوێترین هەواڵ دەربارەی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک

 

قەرار وابوو 21ـی ئەم مانگە هەڵبژاردن بۆ دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک ئەنجام بدرێت و یانەکە بچێتە قۆناغێکی دیکە لە ڕووی کارگێڕی و ئیدارەوە،بەڵام ئەمڕۆ ئەوە ئاشکرا بوو هەڵبژاردنەکان دوادەخرێن بۆ کاتێکی تر ئەمەش لەبەر چەند هۆکارێک.

 

 

بەگوێرەی زانیاریەکان هۆکاری گرنگ بۆئەنجام نەدانی ئەو هەڵبژاردنە دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەچوونی جامی جیهانی فوتساڵی ئافرەتان و یانەی دهۆک دەیەوێت لە سەقامگیریەکی باش و ئارامیەکی زۆر هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدات تاکو بە باشترین شێوە دەستەی کارگێڕی نوێ دیاری بکرێت.

 

شایەنی باسە دەستە کارگێڕیەکەی ئێستای یانەی دهۆک یەکێکە لە باشترین دەستەی کارگێڕی یانەکە ئەمەش بەهۆی کۆکردنەوە داهاتێکی زۆر بۆ یانەکە و بردنەوەی دوو نازناوی گەورە لەوەرزی ڕابردوودا و هێشتنەوەی یانەکە وەکو یانەکی گەورەی کەنداو.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك بارزانی به‌و شێوه‌یه‌ باسی ڕاپه‌ڕینی 1991 ده‌كات

یاسین

دووسایدی  گۆمەسپان – سماقووڵی لەو نزیكانە بەڕووی شوفێران و هاوڵاتییان دەكرێتەوە

سەڵاح

جامی فەرەنسا.. پاریس سانجێرمان شکستی بە لیۆن هێناو نازناوەکەی بردەوە

یاسین