zagros news agency

سیمیۆنی سەبارەت بەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لێدوان دەدات

 

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئامانجی تیپەکەی لە چامپیۆنزلیگ لەم وەرزەدا، دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئیسپانی بە پێکەنینەوە وەڵامی دایەوە و وتی: هەنگاو بە هەنگاو پاڵەوانێتییەکە دەبەین.

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە چی وایکردووە تیپەکە خەونی بردنەوەی یارییەکەی داهاتوو بەرامبەر لیڤەرپوول ببینیت،سیمیۆنی پشتڕاستیکردەوە و وتی: ئێمە 11 بەرامبەر 11 یاری دەکەین.

هەروەها وتیشی ڕاستە ئامادەنەبوونی یاریزان هەیە لە تیپەکەی من، ڕەنگە لە گێمی دووەمدا بژاردەی زیاتریان لەسەر کورسی یەدەگ هەبێت، بەڵام یارییەکە بە 11 بەرامبەر 11 دەستپێدەکات،کە مەبەستی ڕێژەری یاریزانان هەردوولا بوو وەکو وەڵامێکی توند بۆ پرسیارەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گواردیۆلا باسی باروودۆخی یانەکەی دەکات

یاسین

پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بەردەوامە لە ڕکابەری مانسیتی و پێشەنگی خولەکە

یاسین

بارسێلۆنا پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین