zagros news agency

یەکەم هەنگاوی ئۆپامێکانۆ بەرەو ڕیاڵ مەدرید

 

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دایۆ ئۆپامێکانۆی فەرەنسی، بریکارەکەی ئاگادارکردووەتەوە لە خواستی ڕوونی خۆی بۆ پۆشینی درێسی یانەی ڕیال مەدرید لە ئایندەیەکی نزیکدا.

ڕۆژنامەکە دووپاتی کردەوە کە بریکاری ئەو یاریزانە لە ئێستاوە دەستی بە هەوڵە جدییەکان کردووە بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە بە زووترین کات،رۆشتنی بۆ مەدرید.

ئۆپامێکانۆی تەمەن 26 ساڵ، گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن تا هاوینی 2026 هەیە، بەمەش مافی ئەوەی پێدەدرێت گرێبەست لەگەڵ هەر یانەیەک بکات و لە مانگی یەکی داهاتووەوە دەست پێدەکات، کاتێک دەچێتە قۆناغی گواستنەوەی بێبەرامبەرەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یاریزانێکی لێڤانتی باسی کێشەی نێوان خۆی و ڤینیسیۆس دەکات لەناو یاریگا و پەیامێکیشی ئاڕاستە دەکات

یاسین

سەیرترین گرێبەست لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لەم هاوینەدا

یاسین

مان سیتی شوێنگرەوەی ئیدرسۆنی دیاری کرد

یاسین