zagros news agency

یۆڤانتۆس نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی راگەیاند

 

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردەوە کە گرێبەستی مانوێل لۆکاتێلی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی ئیتاڵی یانەکەیان تا ساڵی 2030 نوێکردووەتەوە.

یانە ئیتاڵیەکە ئاماژەی بەوەداوە، لوکاتێلی کەسایەتیەکی گەورەی هەیە لەناو یانەکەیاندا و بە چەند گفتوگۆیەکی کەم گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵیدا تا بمێنێتەوە بۆ ماوەی چەند ساڵێکیتر.

راشیگەیاندووە، لۆکاتێلی بەردەوام خۆشەویستیەکی زۆری هەبووە بۆ یانەکەیان و یەکێکیشە لە بەردی بناغەی پرۆژەی چەند ساڵی داهاتوویان و دڵنیان سوودی زۆری لێدەبینن.

دواتریش لۆکاتێلی لە لێدوانێکیدا دوپاتیکردەوە کە یۆانتۆس هەمیشە خەونی منداڵی بووە و خۆی و سەرجەم خێزانەکەشی پشتگیری ئەم یانەیە دەکەن، لێرە بوونی زۆر دڵخۆشی کردووە.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان بێت جگە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەرپرسانی یۆڤانتۆس پاداشتی ئەو یاریزانەیان کردووە بە زیادکردنی مووچەکەی بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە.

لۆکاتێلی تا ئێستا 224 یاریی بۆ یۆڤانتۆس ئەنجامداوە و نۆ گۆڵی تۆمارکردووە و 17 ئەسیستی هەیەم، نازناوێکی جامی ئیتاڵیای لەگەڵدا بەدەستهێناوە کە لە ساڵی 2024دا بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەی نیوکاسل تەکنەلۆجیایەکی نوێ بەکاردەینێت بۆ نابینایان

سەڵاح

بەرشەلۆنە بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. دۆرتمۆند بە ڕیمۆنتادا ئەتلەتیکۆی دوورخستەوە و گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین